پلەی گەرمی نزم و رۆژی کورت هۆکارە بۆ سەرما و نەخۆشی هەڵامەت (ئەنفلۆنزا)، بۆیە میوە ترشەکان وەکو ( پرتەقاڵ، لیمۆ، لالەنگی، سندی.... )، بەرگری لەش بەهێز دەکەن دژی سەرما و هەڵامەت، بەهۆی بونى ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامینەکان بە تایبەتی (ڤیتامین C)، بەمەش رو بەڕوی ئەو میکرۆبانە دەبنەوە کە لە وەرزی زستان دا رو بە ڕومان دەبنەوە. توێژینەوەکان دەریان خستووە ئەو کەسانەی رۆژانە سێ جۆر لە میوە ترشەکان دەخۆن ڕێژەی (25%)ى کەمتر توشی هەڵامەت و تەنگە نەفەسی دەبن لە زستاندا. سودى میوە ترشەکان - رێژەیەکی باش لە ڤیتامین و کانزا و پێکهاتە روەکی یەکانی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی دەدات. - رێژەیەکی باش ریشاڵی سود بەخشەکانی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلستڕۆڵ دەدات و کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات. - رێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە کە ئەمەش هەڵبژاردنێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ کێشی یان دابەزێت یان هێشتنەوەی کێشی یان وەک خۆی ،ڕێژەیەکی باش ئا و ڕیشاڵی تێدایە. - مەترسی توشبوون بە بەردی گورچیلە کەم دەکاتەوە. - بەرگری لەش بە هێز دەکات دژی نەخۆشی یەکانی شێر پەنجە بەهۆی دژە ئۆکسانەکانەوە. -پیکهاتەی خۆراکی میوە ترشەکان تەندروستی دڵ بەهێز دەکات بەهۆی باشکردنی ئاستی کۆلستڕۆڵ و نزمکردنەوەی پەستانی خوێن تەندروستی دڵ بەهێز دەکات -پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات پاراستنی لە نەخۆشی دەمارەکان
گەڕانەوە