هێلکە خۆراکێکی پێویستە بۆ تەندروستی مرۆڤ هەندێکجار لە کاتی شکاندنی هێلکە دوو جۆر پەڵە لە هێلکەدادروست دەبێت.
1- پەڵەی خوێن: کاتێک دروست دەبێت زەردێنەی هێلکە لەناو بۆری منداڵدانی مریشک دێتە خوارەوە لە ناو بۆری منداڵدان موولولەی خوێنی باریک دەپچرێت لە کاتی هێلکە دانان دا بەشێک لە موولولەی خوێن دەێتە ناو زەردێنەی هێلکەوە.
2- پەڵەی خاڵی گۆشت: لەکاتی هاتنە خوارەوەی زەردێنەی هێلکە لە بۆری منداڵدان لە مریشک دا هەندێک پارچەی شانە لە لایەن هێکەکەوە هەڵدەگیرێت. ئەو هێلکانە پەڵەی خوێن یان پەڵیەی گۆشت یان تێدایە سەلامەتن و کاریگەری نییە بۆ سەر تەندروستی بەڵام لە ڕووی چێژبینین زۆر کەس ناتوانێ بیخوات.
بەڵام خواردنی هێلکە بە کاڵی تەندروست نییە و مەترسی هەیە بۆ تووشبوون بە بەکتریای سالمۆنێلا.
گەڕانەوە